ERP SYSTEM · KURDISTAN

سیستەمێک کە فرۆشگاکەت بە تەواوی ڕێک دەخات

DLO.IT سیستەمی ERP و ئەپی مۆبایل دروست دەکات بۆ فرۆشگا و کۆمپانیاکان — کۆگا، فرۆشتن، قەرز و قیست، حساباتی ڕۆژانە و ڕاپۆرت، هەمووی لە یەک شوێندا. لەسەر کۆمپیوتەر، مۆبایل و تابلێت.

  • 0+سیستەمی چالاک
  • 0+بەشی جیاواز
  • 0زمان لە ناو سیستەم

فرۆشگا و کۆمپانیایانەی سیستەمی DLO.IT بەکاردەهێنن

KASAN PHONEKASAN
PHONE
AROS COSMATICAROS
COSMATIC
KARWAN QADR AUTOKARWAN QADR
AUTO
CAM VISIONCAM
VISION
BAHA PHONEBAHA
PHONE
IN SULAIMANIIN
SULAIMANI
JADAJADA
TRENDATRENDA
نۆرینگەی ئاسودەنۆرینگەی
ئاسودە

01 / بۆچی DLO.IT

بۆ کاری ڕاستەقینەی بازاڕ دروستکراوە

هەموو بەشێکی سیستەمەکە لە ناو فرۆشگای ڕاستەقینەدا تاقی کراوەتەوە — نەک لە کاغەزدا.

کۆگای زیندوو

هەر فرۆشتن، گەڕاندنەوە یان کڕینێک یەکسەر لە کۆگادا دەردەکەوێت. کەمبوونی کاڵا خۆی ئاگادارت دەکاتەوە.

سکانی بارکۆد

بە کامێرای مۆبایل یان سکانەری دەستی — کاڵا لە یەک چرکەدا دەچێتە ناو سەبەتەکە.

قەرز و قیست

قەرزی کڕیار و دابینکەر بە دۆلار و دینار، لەگەڵ بەرواری پاردان و کەشف حسابی تەواو.

دوو دراو پێکەوە

دۆلار و دینار لە یەک پسوڵەدا؛ نرخی گۆڕان لە سەرەوە دیاری دەکرێت و هەموو شت خۆی دەگۆڕێت.

حساباتی ڕۆژانە

دەخیلە، مەسروفات، قازانج و ژمارەی فرۆشتن — بۆ ئەمڕۆ، ئەم هەفتە یان ئەم مانگە.

دەسەڵاتی کارمەندان

هەر کارمەندێک تەنها ئەو بەشە دەبینێت کە پێویستە، و فرۆشی خۆی جیا تۆمار دەکرێت.

02 / ناوەڕۆکی سیستەمەکە

چی لەناویدایە

هەموو بەشەکان بە کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی — لە یەک ڕووکاری ڕوون و خێرادا.

داشبۆردی سیستەمی DLO.IT — KASAN PHONE

کلیکی لێبکە بۆ داخستن و کردنەوە · خۆی دەینووشێتەوە

  1. 01
    داشبۆرددۆخی فرۆشگا لەم ساتەدا
  2. 02
    فرۆشتن و پسوڵەبە بارکۆد و پرینتی حەرارتی
  3. 03
    کۆگا و کاڵامەوجود، نرخی کڕین و فرۆشتن
  4. 04
    کڕیار و دابینکەرکەشف حساب بۆ هەریەکەیان
  5. 05
    قەرز و قیستبە بەرواری پاردان
  6. 06
    ڕاپۆرتەکانفرۆش، قازانج و چالاکی ڕۆژانە
  7. 07
    گەڕاندنەوەکاڵای گەڕاوە و دەستکاری
  8. 08
    کارمەنداندەسەڵات و فرۆشی هەریەکە

03 / نموونەی کارەکان

حەوت سیستەم، حەوت جۆری بازرگانی

هەر یەکێکیان بەپێی کاری خۆی دادەڕێژرێت — نەک بەپێی قاڵبێکی ئامادە.

پرۆتین هاوس — سیستەمی خۆراکی وەرزشی
خۆراکی وەرزشی

پرۆتین هاوس

پرۆتین و خۆراکی وەرزشی

  • دوو دراو بە نرخی گۆڕاو
  • فرۆشتنی قیستی و ئاگادارکردنەوە
  • کۆگای زیندوو بۆ هەر بەرهەمێک
مامۆستا زرنگ سالار
مامۆستا زرنگ سالار خاوەنی پرۆتین هاوس
AROS COSMATIC — سیستەمی فرۆشگای جوانکاری
جوانکاری

AROS COSMATIC

فرۆشگای جوانکاری و بۆن

  • کاتالۆگی کاڵا بە وێنە و پۆل
  • سکانی بارکۆد بە کامێرا
  • فرۆشی کارمەند و کۆمیشن
AROS COSMATIC
AROS COSMATIC کڕیاری DLO.IT
KASAN PHONE — داشبۆردی سیستەمەکە
مۆبایل فرۆشی

KASAN PHONE

فرۆشگای مۆبایل و ئێکسسوارات

  • تۆمارکردنی IMEI بۆ هەر مۆبایلێک
  • دەفتەری قەرز بە دۆلار و دینار
  • ئاگاداری خۆکاری کەمبوونی کۆگا
KASAN PHONE
KASAN PHONE کڕیاری DLO.IT
KARWAN QADR AUTO — سیستەمی پێشانگای ئۆتۆمبێل
ئۆتۆمبێل

KARWAN QADR AUTO

پێشانگای ئۆتۆمبێل

  • سکانی VIN بە کامێرای مۆبایل
  • عەقدی فەرمی بە کوردی و عەرەبی
  • حساباتی تەواو: قازانج، سندووق، شەریک
KARWAN QADR AUTO
KARWAN QADR AUTO کڕیاری DLO.IT
CAM VISION — سیستەمی کامێرای چاودێری
سیستەمی ئاسایش

CAM VISION

کامێرای چاودێری و ئامێری تەکنیکی

  • کاتالۆگی تەکنیکی: NVR، هارد، سویچ
  • موفرەد و جوملە بە یەک کلیک
  • هەمان سیستەم لەسەر مۆبایلیش
CAM VISION
CAM VISION کڕیاری DLO.IT
نۆرینگەی ئاسودە — سیستەمی دەرمانخانە
دەرمانخانە

نۆرینگەی ئاسودە

کۆگا و حساباتی دەرمانخانە

  • ئاگادارکردنەوە بۆ دەرمانی نزیک لە بەسەرچوون
  • کۆگای کەم پێش تەواوبوون ئاگادارت دەکاتەوە
  • کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی لە یەک سیستەمدا
نۆرینگەی ئاسودە
گۆڤار خاوەنی نۆرینگەی ئاسودە
سیستەمەکە لەسەر مۆبایل
لەسەر مۆبایل

لە گیرفانتدا

هەمان سیستەم، لەسەر ئایفۆن و ئەندرۆید

  • سکانی کامێرا بۆ فرۆشتن و پشکنین
  • حسابەتی ڕۆژانە لە گیرفانتدا
  • بەبێ ئەپ ستۆر — لە وێبگەڕەوە
DLO.IT
DLO.IT لەسەر ئایفۆن و ئەندرۆید

04 / ئەپەکان

ئەپە بڵاوکراوەکان

ئەپی خۆمان لەسەر App Store و Google Play — لە دیزاینەوە تا بڵاوکردنەوە.

SPONKURD

SPONKURD

Business · iOS & Android

ئەپێک بۆ پەیوەندی نێوان بزنسەکان و کۆمەڵگە لە ڕێگەی سپۆنسەرکردن و ڕیکلامەوە — لەگەڵ بەدواداچوونی خەرجی، بەڕێوەبردنی هەژمار و ئاگادارکردنەوە. بە کوردی و ئینگلیزی.

MASJID NABY

MASJID NABY

Lifestyle · iOS & Android

ئەپێکی ئیسلامی بە کوردی: کاتەکانی نوێژ و بانگ، قورئان بە چەند قاریێک و داگرتن بۆ ئۆفلاین، پەرتووکخانەی ئیسلامی و حەدیس، ئاراستەی قیبلە، ژمێرەری زیکر و مۆدی تاریک.

Kurdish Keyboard – DLO

DLO KEYBOARD

Utilities · iOS

تەختەکلیلی کوردی سۆرانی بۆ iPhone و iPad، بە هەمان ڕیزبەندی و هەستی تەختەکلیلی iOS — پێشنیاری وشە کە فێری شێوازی نووسینت دەبێت و لە مۆبایلەکەت دەمێنێتەوە، ڕیزی ئینگلیزی، تەختەکلیلێکی ئیمۆجی تەواو بە گەڕان، و ئاڵای کوردستان لەناو ئاڵاکاندا.

Dara Sara Muslim

DARA & SARA MUSLIM

Education · iOS

ئەپێکی پەروەردەیی ئیسلامی بۆ منداڵان بە ڕووکاری کوردی: پێنج بەش بە شێوەی PDF بۆ خوێندنەوە لەناو ئەپەکەدا بەبێ ئینتەرنێت — عەقیدە و ئیمان، سیرەی پێغەمبەر (د.خ)، فێربوونی نوێژ و دەستنوێژ، حەدیسی هەڵبژێردراو، و سوننەت و ئادابی ئیسلامی.

05 / خزمەتگوزاری

چی دەکەین

01

سیستەمی ERP

سیستەمی تەواو بۆ فرۆشگا و کۆمپانیا: کۆگا، فرۆشتن، حسابات، قەرز و ڕاپۆرت — بەپێی کاری خۆت دادەڕێژرێت.

02

ئەپی مۆبایل

ئەپی ئایفۆن و ئەندرۆید لە دیزاینەوە تا بڵاوکردنەوە لەسەر App Store و Google Play.

03

داتابەیس و بەکئێند

دیزاینی داتابەیسی خێرا و پارێزراو، API، پاشەکەوتی خۆکار و کۆکردنەوەی داتای کۆن.

04

وێبسایت و داشبۆرد

وێبسایتی بازرگانی و داشبۆردی بەڕێوەبردن بە RTL تەواو و خێرایی بەرز.

05

ڕاهێنان و پشتیوانی

ڕاهێنانی کارمەندان، داخڵکردنی داتای سەرەتایی و پشتیوانی بەردەوام دوای دەستپێکردن.

06

گونجاندن و پەرەپێدان

زیادکردنی بەشی نوێ، گۆڕینی پسوڵە و ڕاپۆرت، و پەیوەندی لەگەڵ ئامێری بارکۆد و پرینتەر.

06 / پرۆسەی کار

لە گفتوگۆوە تا کارکردن

  1. 01گفتوگۆ

    تێدەگەین کارەکەت چۆن دەڕوات و چی پێویستە.

  2. 02ڕێکخستن

    سیستەمەکە بەپێی کارەکەت دادەڕێژین و پیشانت دەدەین.

  3. 03دەستپێکردن

    داتا داخڵ دەکەین و کارمەندەکانت ڕادەهێنین.

  4. 04پشتیوانی

    لەگەڵتداین بۆ چاککردن، زیادکردن و پەرەپێدان.

LET'S BUILD YOURS

سیستەمەکەت بۆ دادەڕێژین

هەر بازرگانییەک شێوازی خۆی هەیە. پەیوەندیمان پێوە بکە و بە شێوەی زیندوو سیستەمەکەت پیشان دەدەین.